پێرسنێلێکی ئەرتەشی ئێران لە ئیلام دوای ئەوەی کچێک شووی پێ نەکردووە، سێ ئەندامی بنەماڵەی کچەکە دەکوژێت

هەنگاو: پێرسنێلێکی پێشووی ئەرتەشی ئێران لە شاری مەلکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام دوای ئەوەیکە کچێک شووی پێ نەکردووە، تەقەی لە کچەکە و باوک و برا.

١٨ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٣:٤٣

 

هەنگاو: پێرسنێلێکی پێشووی ئەرتەشی ئێران لە شاری مەلکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام دوای ئەوەیکە کچێک شووی پێ نەکردووە، تەقەی لە کچەکە و باوک و برای کچە دڵخوازەکەی کردووە و هەرسێیانی کوشتووە.

بە پێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی شەممە (١٨ی رەشەمەی ٢٧١٨/ ٩ی مارسی ٢٠١٩) پێرسێنێلێکی پێشووی ئەرتەشی ئێران لە شاری دڵگوشا سەر بە پارێزگای ئیلام، کچێکی بە ناوی ”کەوسەر بازیار“ لە نێو دوکانێکدا داوەتە بە دەستڕێژی گوللە و دواجار  چووەتە ماڵی کەوسەر و باوک و برای ناوبراوی بە ناوەکانی“ ناسر بازیار و یەزدان بازیار“ داوتەبەر دەسرێژی گوللە و ئەوانیشی کوشتووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەلکشاهی ناسنامەی بکوژەکەی“ مێهدی باوەلکی“ ڕاگەیاندووە کە دوای سێ کاتژمێر لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیکە لە بنەماڵەی بازیار بە هەنگاوی ڕاگەیاند مەهدی باوەلکی پێرسێنلی پێشووی ئەرتەشی ئێران بووە، ناوبراو پێشتر چووبووە خوازبێنی ئەو کچە، بەڵام کچەکە ئامادە نابێت مێردی پێ بکات. 

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی کە لە میدیا حکوومەتییەکانەوە بڵاو دەبنەوە رەد دەکەینەوە و ئەو کچە دەزگیرانی مێهدی نەبووە و ئەو تێکهەڵچوونە شەری بنەماڵەیی نەبووە، میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە شەری بنەماڵەیی هۆکاری ئەم تێکهەڵچوونە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە