پێش نوێژی مزگەوی قەوەخی سەقز دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزی پێش نوێژی مزگەوتی قەوەخی ئەو شارەیان دەستبەسەر و دواتر کەسێکی دیکەیان لە جیاتی ناوبراو دەستنیشان کردووە.

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٨:٢٧

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزی پێش نوێژی مزگەوتی قەوەخی ئەو شارەیان دەستبەسەر و دواتر کەسێکی دیکەیان لە جیاتی ناوبراو دەستنیشان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٩ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز لەگەل شوورای ڕووحانیەتی ئەو شارە چوونەتە مزگەوتی قەوەخی ئەو شارە و پێشیان بە بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی بە بەرنوێژی مامۆستا سابیر خودامورادی گرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو هێزانە ویستوویانە کە مامۆستا سابیر خودامورادی لە سەر کارەکەی لابدەن و کەسێکی گرێدراوی حکوومەت لە جیاتی ناوبراو دەستنێشان بکەن.

ئەمکارە کاردانەوەی خەڵکی لێکەوتووەتەوە و بە شێوەیەک کە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تووشی تێکهەڵچوون بوون و هێزە حەمنییەکانیش مامۆستا سابیریان دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێر ئازادیان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە لەو ڕووەوە مامۆستا سابیر لە خوتبەکانی خۆیدا باسی نیشتمانی دەکات، خەڵکی سەقز لەجیاتی ئەوەی نوێژی هەینی لە مزگەوتی جەماعەتی ئەو شارە بخوێنن، سەردانی مەزگەوتی قەوەخ دەکەن و هەر ئەمەش تووڕەییی ناوەندە ئەمنییەکانی لێکەوتووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە دوای دەستبەسەر کرانی مامۆستا سابیر، خەڵک حازر نەبوون کە لە پشتی بەرنوأینی دەستنیشان کراوی حکوومەت نوێژ بخوێنن و مزگەوتەکەیان بەجێهێشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە