پێشمەرگەیەک حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕاوەتەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز کە پێشتر پێشمەرگەی حیزبێکی کوردستانی بووە بووە، پاش ئەوەی دەستبەسەر کراوە، حوکمی ٧ سا.

٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٠:٠٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز کە پێشتر پێشمەرگەی حیزبێکی کوردستانی بووە بووە، پاش ئەوەی دەستبەسەر کراوە، حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بۆ براوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هەووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بەناوی "بەهرام محەمەدی" کوڕی ئەحمەد ماوەی دوو ساڵه لە بەندیخانەی سەقز ڕاگیراوە.

بەهرام دوو ساڵ پێش لە شاری مەریوان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران لە شاری سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ئازادی کوردستان (پاک) حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو هاووڵاتییە کە پێشتر پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان بووە، ماوەی ٢ ساڵه لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز لەدەستبەسەریدایە و مافی نەرەخەسیی پێنەدراوە.

هەتا ئێستا هەواڵی دەستەبەسەر بوونی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هیچ کام لە میدیاکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە