پێشگیری هێزە چەکدارەکان لە هێزەکانی فریاکەوتنی خێرا گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە کە لە کاتی کۆڵبەری کەوتبووە بۆسەی هێزە چەکدارەکان و تووشی جەڵتەی دڵ ببوو، گیانی لە دەست دا.

٢٧ خەرمانان ٢٧٢١، ١٠:٠٠

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە کە لە کاتی کۆڵبەری کەوتبووە بۆسەی هێزە چەکدارەکان و تووشی جەڵتەی دڵ ببوو، گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی هەینی ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٧ی سێپتامبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی "شەوکەت قوربانی" لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری "زاوەر" سەر بە شاری نۆدشە دوای ئەوەیکە کەوتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، بە هۆی هاتنە خوارەوەی زەخت و دڵەڕاوکێ، تووشی ڕاوەستانی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی بە تایبەت ئەفەسەرێک بە ناوی "سەعید جەماڵی" خەڵکی کەنگاوەر ئیزنی نەداوە کە پزشیکی فریاکەوتن بگەنە شوێنی ڕوداوەکە و  هەر بەهۆی نەگەیاندنی یارمەتی پزیشکی و دوای چەند کاتژمێر مانەوەی ئەو کۆڵبەرە لەو حاڵەتەدا، گیانی لەدەستداوە.

ئەو سەرچاوە کە نەیویست بە هۆکاری ئەمنی ناوی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی ڕاگەیاند، شەوکەت قوربانی بە هۆی هەژاری و نەداری ڕووی لە کۆڵبەری کردووە و لەو کاتەدا سێ گاڵۆن بەنزینی پێ بووە.

شەوکەت قوربانی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە، ناوبراو خەڵکی گوندی زاوەر سەر بە شاری نۆدشە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە