پێنج چالاکی خەڵکی بانە بە بارمتە ئازاد کران

پێنج چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی پەروین عەبدوڵڵا پەنا، فاتیح مەجیدی، عومەر سولەیمانی، سەعید محەممەدی و فواد فارووقی، دوای نزیکەی ٥٠ ڕۆ

٢٨ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٤:٤٤


هەنگاو: شەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

پێنج چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی پەروین عەبدوڵڵا پەنا، فاتیح مەجیدی، عومەر سولەیمانی، سەعید محەممەدی و فواد فارووقی، دوای نزیکەی ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کران.

ئەو پێنج چالاکە کوردە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەت تۆمەتبار کراون.

جێگای باسە کە ئەو پێنج چالاکە ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕ هاوکات لەگەڵ حەسەن عیزەتی، نیشتمان ڕەحمەتی، سەعید محەممەدی و ئەفشین ڕەشیدی ڕۆژی سێشەممە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە دەستبەسەر کران.

حەسەن عیزەتی، هاوژینی پەروین عەبدوڵڵا پەناە ڕۆژی دوای دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا و نیشتمان ڕەحمەتی لە هەمان ڕۆژی دەستبەسەرکردنیدا ئازاد کرا. هەروەها ئەفشین ڕەشیدی دوای ٢١ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەرکردنی ئەم ٨ کەسە ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکانیاندا گرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە