پێنج کرێکاری کورد بە هۆی گاز گرتووییەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو:دوو کرێکاری خەڵکی مەهاباد لە یەکێک لە کێلگە پەلەوەریەکانی نزیک شاری تەورێز، سەرقاڵی کرێکاری بوون، گیانیان لەدەست داوە و هاوکات سێ کرێکار.

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٢٨

 

هەنگاو:دوو کرێکاری خەڵکی مەهاباد لە یەکێک لە کێلگە پەلەوەریەکانی نزیک شاری تەورێز، سەرقاڵی کرێکاری بوون، گیانیان لەدەست داوە و هاوکات سێ کرێکاری دیکەش لە ئیلام هەر بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١١ی ژانویە ٢٧١٨) دوو کرێکاری خەڵکی مەهاباد کە لە کێڵگەی پەلەوەری شارۆچکەی بوستاناوای نزیک شاری تەورێز سەرقاڵی کرێکاری بوون، بە هۆی تەشەنە کردنی گازەوە گیانیان لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کرێکارە نیگابانی ئەو کێڵگە پەلەوەریە بوون، لە شوێنی نووستن و بە هۆی گازگرتوویی، پێش لە گەیاندن بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.

ناسنامەی ئەو دوو کرێکارە ”سەید ئەحمەد ئەحمەدی“ و“سەید ئیبراهیم ئەحمەدپوور“ ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە ئەو دوو کریکارە خێزاندار و باوکی چەند منداڵ بوون.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، سێ کرێکاری کۆمپانییەکی ڕێگا و بان لە شاری بەدرەی ئیلام، بە هۆی گاز گرتوویەوە گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵدەریی حکومەتی فارس وێرای بڵا وکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە کە کەسێکیش ژاراوی بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە