پێنج کەس لە کامیۆندارانی سنە و بۆکان دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکانی ئەو دواییانەی بارهەڵگرەکانی ئێران، دەستبەسەر کران.

١٠ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٢:٢٣

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتی خەڵکی سنە بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنەکانی ئەو دواییانەی بارهەڵگرەکانی ئێران، دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٧ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ٢٩ی سپتامبر ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی کورد بە ناوی (فواد ئەمجەدی و ئازاد ئەمجەدی) و ئەو دوو کەسەیان دەستبەسەر کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتیە دانیشتووی شارەکی نەساجی سنە بوون و بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنی خاوەن بارهەڵگرەکانی کوردستان و ئێران دەستبەسەر کراون.

 ڕۆژی پێنجشەممە (٥ی ڕەزبەر/٢٧ی سپتامبر) ٣ هاووڵاتی خاوەن بار هەڵگری خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی (یونس رەسووڵی/ مەجید رەسووڵی) خەڵکی ئاوایی کانی مەملی و (عوسمان نادری) خەڵکی ئاوایی کەرێزان، دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئەماکن گوازراونەتەوە.

مانگرتنی خاوەن بارهەڵگرەکانی ئێران لە حەفتەی ڕابردووە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کەلووپەلی ئۆتۆمبێلەکان و گرانبوونی تایەر و هەروەها کرێی کەمی بارەکان مانیان گرتووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە