پێنج کەسی دیکە لە جوانڕۆ و مەریوان دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان، زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتی دەستبەسەر کراون کە ناسنامە

١٧ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٢:٣٩

 

هەنگاو: لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان، زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتی دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی پێنج کەسی دیکەیان بۆ هەنگاو ڕون بووەتەوە.

بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتی دەستبەسەرکرانە بە کۆمەڵەکانی خەڵکی جوانڕۆ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “هادی مەحموودی”، “ئەیوب عوسمانی” و “سەتار وەیسی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەریوانەوە، لاوێکی دیکە بە ناوی “شاهین بالی” لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

دوای تێپەڕبوونی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەو چوار هاووڵاتییە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەست نیە.

لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتیەک بە ناوی “حوسەین تیترا” کە لە خۆپێشاندانەکانی مەریوان دەستبەسەر کرابوو، لە ماوەی ڕؤژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە