پێنج کەسی دیکە لە سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی دیکە لە شاری سنە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

١٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٠:٢٠

 

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی دیکە لە شاری سنە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٣ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر شوێنی کاری ”جەلیل محەمەدی“، چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی ئەو شارە و دەستبەسەریان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ”ماهان یوسفی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

هەروەها، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ”هەیبەت مەلەکی“ تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی محەمەد و ”سابر مەلەکی“ تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی جەزا لەو خۆپیشاندانانە دەستبەسەر کراون.

هاوڵاتییەکی دیکەش بە ناوی ”یاسر زەند سەلیمی“ دەستبەسەر کراوە کە پاش ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ٣٨ کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری سنە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە