پەرستاریکی ژن لە سنە خۆی کوشت، لە دوو حەفتەدا ٧ ژن خۆیان کوشتووە

هەنگاو:یەکێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە بە هۆی نەدانی مووچە لەلایەن بەرپرسانەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بە تۆمار کردنی ئەم حالەتە لە

١٦ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢٢:٤٣

 

هەنگاو:یەکێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە بە هۆی نەدانی مووچە لەلایەن بەرپرسانەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بە تۆمار کردنی ئەم حالەتە لە ماوەی ١٤ ڕۆژی ڕابردوو، ٧ ژنی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، یەکێک لە پەرەستارانی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە چەند ڕۆژ پێش بە خواردنی حەب، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ڕۆژی سێشەممە (١٥ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ٥ی ژوئەنی ٢٠١٨) دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەسنە ناسنامەی ئەم پەرەستارەی “نەشمیل حوسەینی” ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەشمیل بە هۆی نەدانی مووچەی مانگانە لە لایە. داوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو ٧ ژنی کورد لە شارەکانی “مەلەک شایی، بانە، هەرسین، مەریوان و سنە” هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە