پەروین عەبدوڵڵا پەنا دوای ٤٠ ڕۆژ هێشتا دەستبەسەرە

پەروین عەبدوڵڵا پەنا یەکێک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان لە بانە کە کە چل ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کراوە، هێشتا لە

١٤ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٩:٢٨


هەنگاو: شەممە ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

پەروین عەبدوڵڵا پەنا یەکێک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان لە بانە کە کە چل ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کراوە، هێشتا لە بەندی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ڕاگیراوە و ڕۆژانە هەتا کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ دەبرێتە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی وت: «پەروین عەبدوڵڵا پەنا لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.


پەروین عەبدوڵڵا پەنا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی بە ناوی حەسەن عیزەتی و ٦ چالاکی کرێکاری و مەدەنی دیکە بە ناوەکانی نیشتمان ڕەحمەتی، سەعید محەممەدی، عومەر سولەیمانی، فاتیح مەجیدی، ئەفشین ڕەشیدی و فواد فارووقی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

ناوەندە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم ٨ کەسە بەڵگەی تایبەت بە ئیتلاعاتی سوپایان پیشان داوە، بەڵام دوای دەستبەسەکران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.


هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم ٨ کەسە ماڵەکانیشیانیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایل و کتێبەکانیاندا گرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە