پەنابەرێکی سنەیی دوای گەڕانەوەی لە ئاڵمان کۆتایی بە ژیانی هۆی هێنا

هەنگاو: گەنجێکی خەڵکی سنە کە چەند ساڵ پێش لە ئاڵمان گەرابووە ئێران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

١ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٠:٤٢

 

هەنگاو: گەنجێکی خەڵکی سنە کە چەند ساڵ پێش لە ئاڵمان گەرابووە ئێران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٣١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢١ی مەی ٢٠١٩) گەنجێکی خەڵکی سنە بە ناوی ئارمان رەحمانی تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕێ شوکروڵڵا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنە رایگەیاند کە،  ئارمان بە هۆی کێشەی دەرونی لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند  کە ئارمان ٤ ساڵ لەوە پێش چووەتە ئاڵمان بەڵام دوای یەک ساڵ لە سەر داوای خۆی گەراوەتەوە ئێران و دواتر بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان تووشی کێشەی دەرونی بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە