پەیام مینبەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

پەیام مینبەری هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە ئەمڕۆ ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای چوار مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ م

١٠ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٥:٢٥

 

هەنگاو: شەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

پەیام مینبەری هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە ئەمڕۆ ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای چوار مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە پەیام مینبەری (کاکۆ) لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی نەبووە و ناوەندە ئەمنییەکان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران تۆمەتباریان کردووە.

پەیام مینبەری ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٩ی جەنیوەری ٢٠٢٢) لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا

ناوبراو ساڵی ڕابردووش ماوەی ٤ مانگ دەستبەسەر و مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە