پەیمان میرزازادە بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: هونەرمەندیکی خەڵکی ئورمیە دوای ١٩ مانگ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا.

١١ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٨:٥٨

 

هەنگاو: هونەرمەندیکی خەڵکی ئورمیە دوای ١٩ مانگ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سەشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١ی سێپتامری ٢٠٢٠)، پەیمان میرزازادە، بەندکراوی سیاسی کورد دوای ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانە ڕەزامەنییان لە سەر ئازادی بەمەرجی ناوبراو دەربڕی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.


ئەو هونەرمەندە کوردە لە حاڵیکدا ئازاد کراوە کە ١٩ مانگ لە ماوەی دوو ساڵەی حوکمی بەندکرانەکەی خۆی تێپەڕاندبوو. ناوبراو زستانی ڕابردوو بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە ئازدنەکرانی بە مەرجی خۆی، مانی لە خواردن گرتبوو.


پەیمان میرزازادە ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٨  (٢١ی فێوریەی ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو کە خەڵکی گوندی ”گەنگەچین“ سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیەیە ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەرانی ٢٧١٩ بە تۆمەتی ”بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان“ لەلایەن لقی ١١٠ی دادگای گشتی ئورمیە حوکمی ٢ ساڵ بەندکران و لیدانی ١٠٠ قامچی بە سەردا سەپابوو.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هونەرمەندە کوردە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧١٧  دەستبەسەر و ڕێکەوتی دووی بەفرانباری هەمان ساڵ لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە حوکمی ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە