پەیمان ئەحمەدی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

١٣ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٢:١٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١ی ژانویەی ٢٠٢٢(، پەیمان ئەحمەدی هاووڵاتیی خەڵکی پاوە دوای شەش ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەیەکی کرماشان ئازاد کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە پەیمان ئەحمەدی کاتژمێر ٩ی ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٧ی دێسامبری ٢٠٢١( لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە کرماشان گوازراوەتەوە

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکان پەیمان ئەحمەدییان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە