چارەنووسنی یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکانی خۆپێشاندانەکانی بۆکان نادیارە

هەنگاو: چارە نووسی لاوێکی خەڵکی بۆکان لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، نادیارە.

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٠:٢٦

 

هەنگاو: چارە نووسی لاوێکی خەڵکی بۆکان لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”محەمەد سەرمابەر“ لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕەزبەری ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕێنی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری شاری بۆکان زیاتر لە ٦٠ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٧ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە