چارەنووسی باقر ڕوستەمی ٤٠ ڕۆژە نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی تەوریوەری سنە پاش ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران ناڕوونە.

١٩ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٦:٤٣

 

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی تەوریوەری سنە پاش ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی (١١ی جۆزەردانی ٢٧١٨/ ١ی ژوئەنی ٢٠١٨) هێزە کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دوای هێرش بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەکی دانیشتووی تەوریوەر بە ناوی ”باقر ڕوستەمی“ کوڕی فەرەج ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

دوای تێپەڕینی ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی باقر ڕوستەمی تەمەن ٤٧ ساڵە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕوستەمی بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ ی ڕاگەیاند کە بنەماڵەی ناوبراو هەتا ئێستا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردووە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات هیچ وڵامێکی پێیان نەداوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە