چارەنووسی دوو پێشمەرگەی بە دیل گیراوی پارتی ئازادی کوردستان ناڕوونە

هەنگاو: دوایی تێپەربوونی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە، هیچ زانیاریەک لەس.

١ خەرمانان ٢٧١٨، ١٦:١٨

 

هەنگاو: دوایی تێپەربوونی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو پێشمەرگەیە لە بەر دەستدا نیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، دوایی تێپەربوونی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکردنی دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان بە ناوەکانی هوشمەند عەلی پوور خەڵکی سەردەشت و محەممەد ئوستادقادر خەڵکی سەقز، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسیان لەبەردەستدا نیە ئەمەش نیگرانی بنەماڵەی ئەو دوو دەستبەسەر کراوەی لێکەوتووەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی ئەو دوو پێشمەرگە بە هەواڵنێری هەنگاو ڕاگەیاندووە، لەو ماوەیەدا سەردانی ناوەندە ئەمنیەتیەکانمان کردووە، بە ئێمەیان ڕاگەیاند کە کورەکانتان لە بەندیخانەی شاری بانەدان، بەڵام لە بەندیخانەی بانەش وتیان گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی سنە، کە سەردانی ئەوێمان کرد وتیان لێرە نین.

ئەم دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان، دوایی هیرشێک لە ڕۆژی هەینی (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هیزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

شەوی ١٦ی گەلاوێژ و تەنیا دوایی ٤ دانپێدانانی زۆرەملەی ئەم دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی لە تلویزیۆنی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە.

پارتی ئازادی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک دەڵێت ئەم دوو پێشمەرگە ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ دەستبەسەر کراون.

پێشتریش پێنج ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیە وێرای مەحکووم کردنی دانپێدانانی زۆرەمەلەی ئەم دوو پێشمەرگەیە، حکوومەتی ئێران بە بەرپرسیاری یەکەمی گیانی ئەم دوو کەسە دەزانێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە