چارەنووسی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز نادیارە

هەنگاو: سێ ئەندامی بنەماڵەی یەکێک لە گیان بەختکردوانی پژاک کە هاوکات لەگەڵ شەشەمین سالڕۆژی گیان لە دەست دانی ئەو ئەندامە

٢٧ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٣:٢٩

 

هەنگاو: سێ ئەندامی بنەماڵەی یەکێک لە گیان بەختکردوانی پژاک کە هاوکات لەگەڵ شەشەمین سالڕۆژی گیان لە دەست دانی ئەو ئەندامەی پژاک دەستبەسەر کرابوون، چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کرانی سێ ئەندامی بنەماڵەی گریلایەکی گیانبەختکردووی پژاک بە ناوی “ڕەئووف شێخی” چارەنووسیان نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٤ی فیوریەی ٢٠٢٠)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو گیانبەختکردوویەی پژاک و براکەی بە ناوی ”حامید شێخی“ و دوو زاوای ناوبراویان بە ناوەکانی ”نەبی مەلاوەیسە“ و ”ئەیووب خانی“ دەستبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە کە نزیکەی ٢٠ کەس بوون کاتژمێر ٧ی بەیانی و هاوکات لە گەڵ شەشەمین ساڵڕۆژی گیانبەتخکردنی خالید شێخی هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو بنەماڵەیە و سەرەڕای دەستبەسەر کردنی ئەو سێ کەسە کەڵکیان لە ئسپری وەرگرتووە و بێڕێزییان بە ژنەکانی ئەو بنەماڵەیە کردووە و هەموو وێنەکانی ناوبراویان لەپێش چاوی بنەماڵەکەی دڕیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە