چارەنووسی شەهاب حوسێن پەناهی پاش مانگێک لە دەستبەسەر کران نادیارە

هەنگاو: دوای تێپەڕینی مانگێک بە سەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە کە بیبینن.

٣١ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢١:٢٤

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی مانگێک بە سەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە کە بیبینن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، دوای تێپەڕینی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی ”شەهاب حوسێن پەناهی“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و سەرەڕای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکەی نەیاتنوانیوە کە چاویان پێ بکەوێت.

شەهاب حوسێن پەناهی کوڕی عەبدوڵڵا و دانیشتووی نایسەری سنە سەرەتای مانگی جۆزەردان لەلایەن هیزە ئەمنیەکانەە ڕفێندراوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی لەو پەیوەندییەدا بە هەواڵێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە بنەماڵەکەیان حەفتەی ڕابردوو ئاگادار کراونەتەوە کە شەهاب لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئەو ئیدارە ئەمنییە ڕاگیراوە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات هەتا ئێستا ئیزنی نەداوە کە بنەماڵەکەی جاویان پێ بکەوێت و ئەمەش نیگەرانی لای ئەوان دروست کردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە