چارەنووسی عرفان ڕەشیدی پاش یەک حەفتە لەدەستبەسەرکردنی نادیارە

هەنگاو: سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی عرفان ڕەشیدی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی پاوە، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.

١٩ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٠:٠٩

 

هەنگاو: سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی عرفان ڕەشیدی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی پاوە، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ سەەڕای تێپەڕبوونی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کردنی“عرفان ڕەشیدی“ ژینگەپارێزی خەڵکی پاوە کە ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و ژیوای پاوەیە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەست دا نیە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەیدی بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕایاگەیاند کە بنەماڵەی ناوبراو لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندە ئەمنییەکانی دیکەیان کردووە، بەڵام نەیانتوانیەوە لە دخۆی تەندروستی و چارەنووسی ڕۆڵەکەیان ئاگا ببنەوە.

عرفان ڕەشیدی شەوی چوارشەممە (١٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٢٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵیان دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە