چارەنووسی لوقمان و ندا پیرزخرانیان نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی لوقمان پیرزخزرانیان و کچەکەی بە ناوی ندا مانگێک دوای دەستبەسەر کرانیان لە تاران نادیارە.

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٢:٤٦

 

هەنگاو: چارەنووسی لوقمان پیرزخزرانیان و کچەکەی بە ناوی ندا مانگێک دوای دەستبەسەر کرانیان لە تاران نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەستبەسەر کرانی لوقمان پیرخزریان و کچەکەی بە ناوی ندا پیرخزریان، ئەوان هێشتا لە یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراون.

ندا پیرخزرانیان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندی گرتووە و ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ بەندی گشتیی بەندیخانە، بەڵام هێشتا چارەنووسی باوکی نادیارە.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی لوقمان پیرخزریان و کچەکەیان دەستبەسەر کرد و دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو کە پەیکەرساز و بەندکراوی سیاسی پێشووش بووە، ئەویش دەستبەسەر کراوە.

هەمان ڕۆژ چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئەندیشە سەدری، شەبنەم ئاشوووری، ئارەش جەوهەری و ئەیلوار قولیوەند دەستبەسەر کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە