چارەنووسی مامۆستایەکی دەستبەسەر کراوی خەلکی دیواندەرە پاش مانگێک نادیارە

هەنگاو:دوای تێپەربوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی ئومید شامحەمەدی یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی دیواندەرە، هیچ زان.

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٨، ١١:٢٥

 

هەنگاو:دوای تێپەربوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی ئومید شامحەمەدی یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی دیواندەرە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست دا نیە.

بەپێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەڕەڕایی تێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەر کرانی ئومید شامحەممەدی، مامۆستای خەڵکی دیواندەرە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەست نیە.

ئومید شامحەمەدی ڕۆژی دووشەممە (٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو. 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا کوردە بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بە مەبەستی بەشداری کردن لە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەردا، ٤ مامۆستای کورد لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە