چارەنووسی مامۆستایەکی کورد نادیارە

هەنگاو: دوای تێپەڕینی نزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خانەنشینکراوی خەڵکی سنە، چارەنووسی نادیارە.

٩ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٧:٤٤

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی نزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خانەنشینکراوی خەڵکی سنە، چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ”کەماڵ حوسێنپەناهی“ مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی سنە چارەنووسی نادیارە و نزانرێت کە لە کوێ ڕاگیراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حوسێن پەناهی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی ئیدارەیت ئیتلاعاتیان کردووە، بەڵام هیچ دەسکەوتێکی نەبووە و بەردەوام وتوویانە کە لای ئیمە نیە.

کەماڵ حوسێن پەناهی تەمەن ٥١ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١١ی ژانویەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

پێشتر سەرچاوەیەک بە هەنگاوی ڕاگەیاندبوو کە ناوبراو بە هۆی بیروباوەڕی ئایینی خۆی دەستبەسەر کراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە