چارەنووسی مەتین بەزازی ناڕوونە

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەک

١٣ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١١:٢٩

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی پیرانشار کە ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.

مەتین بەزازی دوای دەستبەسەر کران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە و سەرباری بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە پەیوەندی پێوە بگرن و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.

ناوبراو لەگەڵ دایکی بە ناوی گوڵاڵە مورادی و برا ٢١ ساڵەکەی بە ناوی تاهیر بەزازی ڕۆژێک دوای کوژرانی ئەندامێکی پلەبەرزی سپای پاسداران لە پیرانشار دەستبەسەر کران. تاهیر لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئازاد کراوە، بەڵام چارەنووسی مەتین و گوڵاڵە هێشتا ناڕوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە