چارەنووسی نگیسا شەهبازی پاش سێ حەفتە لە دەستبەسەر کران نادیارە

هەنگاو: پاش سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ژنێکی ئەندازیاری خەڵکی ئیلام کە چالاکی ژینگەپارێزیش بووە، چارەنووسی نادیارە.

٢ خەرمانان ٢٧١٨، ١٩:٥٥

 

هەنگاو: پاش سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ژنێکی ئەندازیاری خەڵکی ئیلام کە چالاکی ژینگەپارێزیش بووە، چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ( ١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵ ژنە ئەندازیارێکی ئیلامی بە ناوی ” نگیسا شەهبازی“ و دەستبەسەریان کردووە.

پاش سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ئەو ژنە کوردە و وێڕای بەدواداچوونی بەردوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناوبراو لەبەر دەست دا نیە و چارەنووسی نادیارە.

نگیسا شەهبازی ئەندازیاری کارەبایە و ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”کوور“ی ئیلام بووە و لە کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە گوماناوییەکانی ئەم دواییانەی کەویر کۆی ئیلام ڕۆڵێکی بەرچاوی گیڕاوە و بەردەوام رخنەی لە ناوەندە حکومەتییەکان گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە