چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی سەقزی نادیارە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی نزیک بە ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر رکانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە دیواندەرە، چارەنووسی نادیارە.

٢٢ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٤٢

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی نزیک بە ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر رکانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە دیواندەرە، چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ئیبراهیم دانایی“ لە نزیکەی ٤٠ ڕۆژ پێش لە شاری دیواندەرە دەستبەسەر کراوە ناڕوونە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

 ئیبراهیم دانایی، ڕۆژی هەینی (١٤ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ٥ی ژوئیەی ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرەوە دەستبەسەر کراوە.

پێشتر هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندبوو کە، ئیبراهیم دانایی ماوەی دوو هەفتەی بوو کە لە بەنزینخانەی ئەندامێکی سپاس پاسداران بە ناوی”ع.ح” سەرقاڵی کرێکاری و نۆژەنکردنەوە بووە و رۆژی هەینی دوای تەواو بوونی کارەکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە