چارەنووسی پەریسا سەیفی نادیارە

هەنگاو: دوای تێپەربوونی نزیک بە سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی پەریسا سەیفی، چالاکی مەدەن

١٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٥١

 

هەنگاو: دوای تێپەربوونی نزیک بە سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی پەریسا سەیفی، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی کامیاران، چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە لە دەستبەسەرکرانی پەریسا سەیفی.، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی کامیاران، ناوبراو هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.

پەریسا سەیفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شاری سنەوە دەستبەسەر لەوکاتەوە تەنیا یەکجار لەگەڵ بنەماڵەیکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی هەبووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار پەریسا سەیفی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندنەکانی خەڵکی کوردستان بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە