چارەنووسی چالاکێکی یارسانی دەستبەسەر کراو نادیارە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی نزیک بە سی حەفتە لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی پێڕەوی ئایینی یاری لە کرماشان، چانرەنووسی نادیارە.

٢٢ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٢:٤٠

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی نزیک بە سی حەفتە لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی پێڕەوی ئایینی یاری لە کرماشان، چانرەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی خەلیل ئەسەدی بووژانی،م چالاکی مەدەنی و پێڕەوی ئایینی یاری لە شاری کرماشان، چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو، بێ ئاکام ماوەتەوە.

 ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٠ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان لە گەڕەکی جافراوا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ”خەلیل ئەسەدی بووژانی“ و بە بیانووی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەو شارە دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە کاتی دەستبەسەر کردنی خەلیل ئەسەدی بووژانی، شووشەی خانووەکەیان شکاندووە و ویڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر بەشێک لە کەل و پەلە تایبەتییەکانی ناوبراودا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە