چارەنووسی یەحیا مورادی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی جوانڕۆ نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی شاری جوانڕۆ، پاش یەک مانگ لە دەستبەسەر کران نادیارە.

٢٣ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٤:٤٦

 

هەنگاو: چارەنووسی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی شاری جوانڕۆ، پاش یەک مانگ لە دەستبەسەر کران نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەستبەسەر کرانی یەحیا مورادی، کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مورادی لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، سەرباری بەدواداچوونی بنەماڵەی یەحیا، هەتا ئێستا شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگرانی بنەماڵەکەی.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، یەحیا مورادی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٩) هاوکات لەگەڵ دووهەمین ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٤٨ کەس لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی شاری جوانڕۆ بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە