چارەنووسی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی کرماشان ناڕوونە

هەنگاو: گەنجێکی خەڵکی کرماشان کە شەش مانگ لەوە پێش بە تۆمەتی بەشداربوون لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردووی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخا

١٧ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٢:٣٦

 

هەنگاو: گەنجێکی خەڵکی کرماشان کە شەش مانگ لەوە پێش بە تۆمەتی بەشداربوون لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردووی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ئەو شارە چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە پێی هەواڵێك کە لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوا بە هەنگاو گەیشتووە، لاوێکی کرماشانی بە ناوی “فەرهاد عامری” شەش مانگ لەوە پێش بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتیەیکانی پارەکە دەستبەسەر و لەو بەندیخانە بەند کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرهاد تا ئێستا دادگایی نەکراوە و بە شێوەیەکی ناروون لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

 ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند کە دادگا بۆ ئازادی کاتی ناوبراو بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی داوا کردووە، بەڵام بە هۆی کێشەی ئابووری بنەماڵەی ناوبراو نەیانتوانیوە ئەو بارمتە دابین بکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە