چالاکێکی دیکەی ژینگەپارێز لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی دیکەی ژینگەپارێزگی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٠:٤٤

 

هەنگاو: چالاکێکی دیکەی ژینگەپارێزگی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٧ی فێوریەی ٢٠١٩)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سنە ئەندامێکی ”کۆمەڵەی سەوزی کوردستان“یان بە ناوی ”زەکەریا نەقشبەندی“ لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە دوای دەستبەسەرکردنی زەکریان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی و دوای پشکنینی ماڵەکەیان دەستیان بەسەر کەرەستە تاکەکەسییەکانی زەکەریادا گرتووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، زەکەریا نەقشبەندی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

هەر ئەو ڕۆژە، هێزە ئەمنییەکانی ئەفشین شەیخولئیسلامی وەتەنی خەڵکی سنە و ئیرەج رەحیم زادە خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوانیان دەستبەسەر کردووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە