چالاکێکی سیاسی خەڵکی سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرا

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازرایەوە.

١٩ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٢:٠٠

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد  کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٩ی ژانویەی ٢٠١٩) محەمەد نەعیم محەمەدپوور، چالاکی سیاسی و هاوولاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە ناوچەی ژاوەرپی سنە، بانگهێشی ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکان لە شاری سنە کراوە و دواتر دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد نەحیم محەمەدپوور  دوای دەستبەسەر کران بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵ حوکمی بەندکرانەکەی، بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گوازراوەتەوە.

محەمەد نەعیم ڕؤژی شەممە (٤ی سەرماوەزی ٢٧١٧ / ٢٥ی نۆڤەمبری ٢٠١٧) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و دوای ٥٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار لە زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنەەوە بە بتۆمەتی ” هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران (پ ک ک) حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە پاییزی ئەمساڵ لەلایەن لقی چوارەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوە بۆ یەک ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە