چالاکێکی سەقزی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند

هەنگاو: چالاکێکی سیاسیی خەڵکی شاری سەقز کە پێشتر حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی .

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٠:٥١

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسیی خەڵکی شاری سەقز کە پێشتر حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە (٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨)، هاوڵاتیەکی خەڵکی سەقز بە ناوی (وەفا فیروزە) بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقزی ناساندووە.

وەفا فیروزە، ساڵی ١٧١٥ (٢٠١٥)  دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ناوبرا دواتر لەلایەن دادگایی شۆرشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەر سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە