چالاکێکی مافەکانی ژنان لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، چالاکێکی بواری مافەکانی ژنانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

١٤ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:٣٧

 

هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، چالاکێکی بواری مافەکانی ژنانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٤ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٥ی سپتامبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی”هاجەر سەعیدی” و دەستبەسەریان کردووە.

هاجەر سەعیدی یەکیک لە چالاکانی  بواری مافەکانی ژنان و هەروەها ژینگەپارێزی خەڵکی سنەیە.

هاجەر سەعیدی دوای ئەوەی دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە