چالاکێکی میدیایی لە پاوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان، بەرپرسی ماڵپەڕێکیان دەستبەسەر کرد.

١٧ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٨:٤٩

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان، بەرپرسی ماڵپەڕێکیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، شەو شەممە (١٦ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنییەکانی شاری پاوە بە فەرمانی موسلیم ئەڵماسی  دادستانی ئەو شارە،هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسێکی کورد بە ناوی ”مزەفەری وەلەدبەیگی“ و دەستبەسەریان کردووە.

مزەفەر وەلەدبەیگی بەرپرسی ماڵپەڕ و کەناڵی تێلگرامی ”دەنگی نۆریاو“ە کە دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنیەتی پاوە گوازراوەتەوە.

ئەو ڕۆژنامە نووسە کوردە دوای ئەوەی دەستبەسەر کراوە کە هەواڵێکی سەبارەت ئەزیەت و ئازاری بنەماڵەیەکەوە لەلایەن چەند کەسەوە بڵاو کردبووە و دواتر ئەو هەواڵە بە فەرمانی دادستانی سڕدراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە