چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگای سنە کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن دادگایی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

١٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٣:٤٧

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دانیشتووی شاری سنە لەلایەن دادگایی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١١ پوشپەری ٢٧١٨/ ٢ی ژوئیەی ٢٠١٨) خەبات شەکیبا یەکێک لە چالاکنی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنە بانگهێشتی لقی دووی دادگایی ئینقلاب کراوە و لێپرسینەوە لەگەڵ کراوە.

ئەو چالاکە مەدنیە دوای لێپرسینەو و لێپێچینەوە دواجار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

خەبات شەکیبا پێشتر چەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندەی ئەمنیەتیەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە