چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بانە حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بانە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٤ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٩:٢١

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بانە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، عوسمان فەرەجی، چالاکی مەدەنی خەڵکی بانە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپاو.

ئەو حوکمە بە هۆی چەندین تۆمەت وەکوو “پڕووپاگەندە دژی نیزام”، “هەڵگردتنی ئاڵای کوردستان لە ماڵەوە”، “وتووێژ لە گەڵ کەناڵە تەلەویزیوونییەکان”، “ناردنی هەواڵ بۆ میدیاکانی دەرەوەی ئێران” و “بێ ڕێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران” بەسەر ناوبراودا سەپاوە.

عوسمان فەرەجی ڕۆژی پێنج شەممە (٢٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٠ی دێسامبری ٢٠١٨)، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر و پاش ٥٠ ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە