چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شار سنە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: یەکیک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی دانیشتووی سنە دوو حەفتە پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی ناروونە.

١٣ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٠٩:٣٧

 

هەنگاو: یەکیک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی دانیشتووی سنە دوو حەفتە پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی ناروونە.

بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕۆژی شەمە (٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٦ی فێوریە ٢٠١٩) یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزی دانیشتووی ئەو شارە بە ناوی “فەردیم کەریمی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازتووەتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی لەمبارە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند”هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات رۆژی شەممە و لە حاڵێكدا فەردین دەیهەویست بچێتە شوێنی کارەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە”.

بە وتەی ئەو سەرچاوە، دوای دەستبەسەر کرانی فەردین کەریمی، ئەو هێزانە هێرشیان کردووە سەر ماڵەکەی و کەل و پولی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

فەردین کەریمی لەدایک بووی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

 سەرەڕایی بەداداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا ، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی فەردین لەبەردەست نیە و ئەمەش بووەتە هۆی دڵنگرانی بنەماڵەکەی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە