چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپا.

٢٥ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١١:٠٥


هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، وریا دل ئەنگیز، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی مەریوان حوکمی ٤ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٤ قامچی بە سەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”تێکدانی تەکووزی کۆمەڵگا“ بە سەر ناوبراودا سەپاوە. ناوبراو کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بۆ هەمان دادگا بانگ کرابوو.


وریا دلە ئەنگیز ٣ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بەشداری لە شایی و خۆشی خەڵکی مەریوان دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە