چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئیلام و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی ئیلام کە لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر

٧ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٧:٥٢


هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی ئیلام کە لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی ئەو شارەوە کراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕوحوڵڵا میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٥ی مەی ٢٠٢٠)، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کراوە.


ڕوحوڵڵا میرزایی تەمەن ٢٧ ساڵ، ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕێ ٢٧١٩ بە هۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین گوازرایەوە و ٤ی جۆزەردانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


ئەو چالاکە مەدەنییە دواجار پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی ” بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران و پڕوپاگەندە دژی حکوومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان“ حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە