چالاکێکی مەدەنی لە کامێران دەستبەسەر کرا

هەنگاو: سەرەتای مانگی پووشپەڕ چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کامێران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە.

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٦:٢٨


هەنگاو: سەرەتای مانگی پووشپەڕ چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کامێران دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٩ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، عوسمان ڕەحیمی فەر، چالاکی مەدەنی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عوسمان ڕەحیمی فەر دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفوونی بنەماڵەکی ئاگادار کردووەتەوە.


عوسمان ڕەحیمی فەڕ چالاکی مەدەنی و هەروەها ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”ڕامان“ بووە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە