چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی پارێزگای کرماشان کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆڵێکی باشی لە گەیاندنی هاوکاری بۆ خەڵکی لێقۆماو

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٢:٥٢

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی پارێزگای کرماشان کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆڵێکی باشی لە گەیاندنی هاوکاری بۆ خەڵکی لێقۆماو و بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان گێڕاوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٢ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کرماشان جالاکێکی مەدەنییان بە ناوی سام عەباسی دەستبەسەر کرد.

ئەو چالاکە مەدەنییە دوای دەستبەسەر کرانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

سام حەباسی جالاکی مەدەنی و یەکێک لە شوێنکەوتوانی پێڕەوی ئایینی یارسان بوو کە لەماوەی ڕابردوودا لە گەیاندنی هاوکاری بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی سەرپێڵی زەهاو و دەورووبەری ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە