چالاکێکی مەدەنی ناچار بوو ئێران بەجێ بهێڵێت

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی کورد کە هاوکات چالاکی بواری مافەکانی ژنانیش بووە دوای دەستبەسەر کران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات، ناچار بە ج

٤ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٢:٠٦

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی کورد کە هاوکات چالاکی بواری مافەکانی ژنانیش بووە دوای دەستبەسەر کران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات، ناچار بە جێهێشتنی زێدی خۆی بوو.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٩ی فێوریە ٢٠١٩) زەهرا شەریف نژاد ناسراو بە رۆژین شەریفی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی بیجار و دانیشتووی تاران بە هۆی فشارەکانی ئێران ناچار بە جێهێشتنی ئێران بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژین شەریفی رۆژێ سێشەممە (٢ی ڕێبەندان/ ٢٢ی ژانویە) لە کاتی تۆماری فیلمێک لەلایەن هێزەکانی ئێران دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێر بە دانانی بارمتەی ئازاد کراوە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند دوای ئەوەیکە پەیوەندی ئەو ژنە لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران ئاشکرا دەبێت، ناچار بە جێهێشتنی وڵات دەبێت لەگەڵ هاوژینەکەی خۆیان دەگێنە دەرەوەی وڵات.

ڕۆژین شەریفی یەکێک لە ئەندامانی چالاکی ئەنجومەنی لاوانی تەنینی قوروە و ئەنجومەنی خوێندکارانی کوردی زانکۆی پەیامی نوری هەمەدان بووە و هاوکاری کەمپەینی یەک میلیون واژۆ، دایکانی پارکی لالە، کچانی شەقامی شۆرش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە