چالاکێکی پێڕەوی ئایینی یاری حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی پێڕەوی ئایینی یاری کە دانیشتووی شاری زەنجان بووە و لەکاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلای

١٥ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٠:٤١

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی پێڕەوی ئایینی یاری کە دانیشتووی شاری زەنجان بووە و لەکاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەید پەیام بیدڕوود، چالاکی یارسانی دانیشتووی زەنجان لەلایەن لقی ٢٤ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی ”بەشداری لە کۆبوونەوەی نایاسایی و پڕووپاگەندە دژ بە نیزام“ حوکمی ٣ ساڵ بەن دکرانی بە سەردا سەپاوە.

سەید پەیام بیدڕوود،  ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی بەفەرانباری ٢٧١٩ (٢٦ی دێسامبری ٢٠١٩)،  بە مەبەستی بەشداری لە چلەی پویا بەختیار سەردانی شاری کەرەجی کردووە و لە ڕیگای گۆڕستانی ”بەهشتی سەکینە“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرەج دەستبەسەر کرا.

بە تەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بیدڕوود، ناوبراو ئێستا لە بەندیخانی ئێڤینی تاران ڕاگیراوە. سەید پەیام لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەریش دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە، دادگا ئیزنی نەداوە ئەو چالاکە یارسانییە کە لە بنەڕەت دا خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری زەنجان بووە بۆ جاری دووهەم بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە