چالاکێکی کرێکاری حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کامیاران لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٧:١٥

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کامیاران لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢٦ی مەی ٢٠١٩)، دادگای شۆڕشی سنە لە دانیشتنێکی ١٠ خولەکی دا حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بە سەر ئومید ئەسەدی، جالاکی کرێکاری خەڵکی کامیاران سەپاند.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشنی نەتەوەیی لە ڕێگای هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

ئومید ئەسەدی مانگی سەرماوزی ساڵی ڕابردووش حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە (٣٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لە چوارڕێیانی سەرەکی شاری کامێران دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران درابوویە بەر لێدان و کوتان و دەستبەسەر کرابوو کە دواتر بە دانانی بامرتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە