چالاکێکی کرێکاری حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە، بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە رێبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢٦ خەرمانان ٢٧١٨، ٠٩:٥٤

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە، بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە رێبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لقی یەکەمی دادگای شۆرشی سنە، ئەحمەد ئەمینی کرێکاری بێکار بووی کۆمپانیای زاگرۆسی بە ٦ مانگ بەندکران حوکم دا.

ئەم حوکمە بە تۆمەتی بێرێزی بە ڕێبەری ئێران بە سەر ئەحمەد ئەمینی سەپێندراوە و بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵپەسێردراوە.

ئەحمەد ئەمینی پێشتر و لە ڕێکەوتی ٨ی بانەمەڕی سال ١٣٩٧ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە