چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٠:٥٨

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، خەلیل کەریمی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بانگهێشت و حوکمی یەک ساڵ بەندکرانیان پێ ڕاگەیاندووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام لەڕێگای بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و هەروەها بەشداری لە کەمپەین نا بۆ لەسێدارە دانی ڕامین حوسێن پەناهی بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

بەپێی حوکمەکە خەلیل کەریمی دەبێ هەتا ٢٠ ڕۆژی دیکە خۆی بە بەندیخانە بناسێت.

خەلیل کەریمی یەکێک لە چالاکانی کرێکاری ناسراوی خەڵکی شاری سنەیە کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتییەکان کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە