چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سەقز حوکم درا و چالاکێکی دیکەش بانگهێشت کرا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو شارەوە حوکمی بەسەردا سەپێندراوە و چالاکێکی کرێکاری خە

٢٦ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٩:٢٤

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سەقز لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو شارەوە حوکمی بەسەردا سەپێندراوە و چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنەش بانگهێشتی ناوندە ئەمنییەکان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز لەلایەنلقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ئەو شارە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە پێبژاردنی دووسەد هەزار تمەن حوکم دراوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی ڕەزبەر / ١٧ی ئۆکتۆبر) بانگهێشتی دادگا کراوە و ئەو حوکمەی بەنووسراوە پێ ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، مریەم سادقی، ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ هاوکاری کردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکانی بانگهێشتی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سنە کراوە.

ناوبراو لەڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشت کراوە و هەتا ئێستا هۆکاری بانگهێشت کرانەکەی ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە