چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سەقز ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری شاری سەقز کە ساڵی ڕابردوو حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانە ناساند.

٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٢:٣٣

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری شاری سەقز کە ساڵی ڕابردوو حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانە ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٦ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، عزەت نەسری چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی دادگای سەقز ناسنادووە و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

عزەت نەسری ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ساڵی ٢٧١٧ دەستبەسەر و پاش ١٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە ڕۆژێک پێش ئازاد بوونی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژ بە نیزام“ حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە